کۆبانێ، هێزەکانی هاوپەیمانان لە بارەگای سرین کشانەوە

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بارەگای سرین لە باشوری کۆبانێ کە گەورەترین بارەگای هاوپەیمانییە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کشانەوە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار بەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێکهاتبوون لە ١٢٠ ئۆتۆمبێل، بارەگای سرین-یان لە باشوری کۆبانێ جێهێشتووە کە گەورەترین بارەگای هاوپەیمانییە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بەپێی هەواڵەکە، کاروانەکە کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستی-یان لە بارەگاکە بردووەتە دەرەوە دوای چۆڵکردنی بە فڕۆکە بارەگاکەیان بۆردوومان کردووە.

ئاژانسەکە هەروەها ئاشکرایکردووە کە ئەو هێزانە لە بارەگاکەوە بەرەوە ڕێگای نێودەوڵەتی M4 دەچن، بەڵام ڕوون نەبووەتەوە کە لە کوێ جێگر دەبن.

ک.س