کەرکوک، گه‌نجان په‌یامی ئاشتی بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

گروپێکی خۆبه‌خشی گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌کانی کەرکوک‌، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه،‌ گوڵ و نامه‌ و شیرینییان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌که‌دا دابه‌شکرد.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، چه‌ند چه‌ند گه‌نجێکی خۆبه‌خش له‌ شاری که‌رکوک، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه،‌ گوڵ و شیرینی و نامه‌ی پیرۆزباییان به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌که‌دا دابه‌شکرد.

تارا عه‌زیز، یەکێک لە گەنجەکان، له‌ بارەی چالاکیه‌کەیانه‌وه،‌ بۆ ڕۆژنیوز وتی: له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێکمان ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه،‌ هه‌ستاین به ‌دابه‌شکردنی گوڵ و شیرینی و نامه‌ی پیرۆزبایی، ویستمان به‌م چالاکیه‌ ئه‌وە بگەیەنین، که‌ خه‌ڵکی شاره‌که‌ یه‌کتر قبوڵ بکه‌ن، ئێمه‌ وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤایه‌تی هه‌ستاین به‌م چالاکیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وەژیانی ڕاستەقینه‌ دروست بێت.

وتیشی: نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوکیش ده‌یانه‌وێت هه‌موان به‌ ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان بژین، ئێمه‌ ویستمان ئه‌و هه‌سته‌ زبره‌‌ نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌ له‌ ناو خه‌ڵکدا نه‌مێنێت، هاوڵاتیانیش به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ په‌یامه‌که‌ی ئێمه‌ گه‌یشتن و خۆشحاڵ بوون به‌و چالاکیه‌.


ک.ک