کەسێکی دیکە کوژرا

بەهۆی شەڕی دووبنەماڵەوە کەسێک لە سنووری سەیدساق کوژرا، پۆلیسیش دەڵێت کێشەی کۆمەڵایەتی هۆکارە.


ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لەگوندی دۆڵاشی سەر بەشارۆچكەی سەیدسادق لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا كوژرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕۆژنیوز لەپۆلیسی سەیدسادقەوە وەریگرتووە، ئەو هاوڵاتییە بە سەختی برینداربووەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ لە شارەدێی بازیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک کوژرا.

س.ح