کەسێک لەلایەن مامیەوە کوژرا

لەسەر ڕێگای نێوان شارۆچکەی ڕوڤیا-گوندی چەمە، کەسێکی تەمەن ٤٣ساڵ لەلایەن مامیەوە کوژرا.


دیفاع هەرکی هاوڕێی کوژراوەکە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: هێمن هەرکی تەمەنی ٤٣ ساڵە و لەلایەن مامی ئەوەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوەو کوژراوە.

دیفاع هەرکی هۆکاری کوژرانی ئەو کەسەی گەڕاندەوە بۆ بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن و وتی: ٢٧ ساڵ بەرلەئێستا مامی ئەو کەسە باوکی کوشتووە، هێمنیش کە ئەم بابەتە دەزانێت بەمامی ئەڵێت لەهەر کوێیەک بتبینیم دەتکوژم، بۆیە کاتێک هێمن  لەڕێگای گەڕانەوەی بۆ هەولێر، مامی دەیبینێت و ڕاستەوخۆ دەستڕێژی گولـلەی لێدەکات و دەستبەجێ دەیکوژێت.

کەسی کوژراو تاقانەیە و شەش خوشکی هەیە.

ب.ش