کەلار، ڕۆژی جیهانیی منداڵان پیرۆز دەکرێت
لە شارۆچکەی کەلار بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی منداڵان چیرۆک و دیاری جۆراوجۆر بەسەر منداڵاندا دابەشکرا و بە بۆیەی ڕەنگاو ڕەنگ دەمووچاویان نەخشێندرا.
ئەمشەو کاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە لە AC.restکافێ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەرزڕاگرتن و پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانی منداڵان مەراسیمێک دەستیپێکرد و چەندان گۆڤار و دیاری جۆراوجۆر تایبەت بە منداڵان بەسەر ئەو منداڵانەدا دابەش کرا، کە بەشداریی مەراسیمەکەیان کرد.
منداڵان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ خۆیان ڕازاندووەتەوە و بە جۆشەوە لەسەر کورسێکانیان دانیشتبوون و چاوەڕێی دیارییەکانیان دەکرد.
لەلایەن ستافی کافێکەوە منداڵان دیاری جۆراوجۆر و گۆڤار و چیرۆکیان بەسەردا دابەشکرا و بە بۆیەی ڕەنگاو ڕەنگ دەمووچاویان نەخشێنرا و پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەیان لێکرا.
ش.ف