گولـلە کاتیۆشایەک ئاڕاستەی نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرا

کەمێک پێش ئێستا لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا گولـلە کاتیۆشایەک کەوتەوە.


میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیستراوە، کە هەمانکات ئەو ناوچەیە بە ناوەندی بارەگا سەرەکییەکانی حکومەت و باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی دادەنرێت.

بەپێی زانیارییەکان دەنگەکە تەقینەوەی گولـلە کاتیۆشایەک بووە کە ئاراستەی ناوچەکە کراوە، دوای تەقینەوەکەش زەنگی ئاگادارکردنەوە لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لێدراوە بۆ وریاکردنەوەی کارمەندەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر، بە بیانووی بوونی مەترسی هێرش و ئاڵۆزی ئەمنی بەشێک لە کارمەنەکانی خۆی کشاندەوە.

ک.س