گوڵ و شیرینیی بەسەر کرێکاراندا دابەش دەکرێت

بەمەبەستی پیرۆزکردنی ۱ی ئایار، حزبی شیوعی کوردستان، گوڵ و شیرینیی بەسەر کرێکاراندا دابەش دەکات.


بەمەبەستی پیرۆزکردنی ١ی ئایار- ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، بەیانی ئەمڕۆ، حزبی شیوعی کوردستان لە شارەدێی ڕزگاریی سەر بە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گوڵ و شیرینیی بەسەر کرێکاراندا دابەشکرد.

کرێکاران خۆشحاڵیی خۆیان بە پیرۆزباییەکە نیشاندا و باسی دۆخی کرێکارانیان بۆ ئەندامانی ئەو حزبە کرد.

ش.ف