گەرمیان، کۆنفرانسێک لەپێناو ئاسودەیی خێزاندا بەڕێوەدەچێت

زانکۆی گەرمیان، لە ژێر دروشمی 'لە پێناو ئاسودەیی خێزاندا'، حەوتەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوەدەبات و تیایدا ٤٠ توێژینەوە پێشکەش دەکرێن.


ئەمڕۆ لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتیی وەرزش و لاوانی گەرمیان، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، زانکۆی گەرمیان لە ژێر دروشمی 'لە پێناو ئاسودەیی خێزاندا'، حەوتەمین کۆنفرانسی خۆی دەستپێکرد، سەبارەت بە گرفتە خێزانییەکانی کۆمەڵگای کوردستان و هۆکار و چارەسەرییەکانی، بە خستنەڕووی توێژینەوەی زانستی.

کۆنفرانسەکە بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامدەبێت، لە ڕۆژی یەکەمدا لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تا ٠٤:٠٠ی ئێوارە و لە ڕۆژی دووەمیشدا، لە کاتژمێر ٠٩:٠٠بەیانی تا ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بەردەوامدەبێت.

لە کۆنفرانسەکەدا ٥٣ توێژەری پسپۆڕ بەشدارییانکردووە و لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا ٤٠ توێژینەوە پێشکەش دەکرێت، سەبارەت بە گرفت و کێشەکانی ناو خێزانی کۆمەڵگای کوردی و هۆکار و چارەسەرییەکانی بە شێوازێکی زانستی و ئەکادیمییانە، لەپێناو ئاسودەیی خێزاندا.

ش.ف