گەنجێک باوکە تەمەن ٧٠ ساڵەکەی خۆی کوشت

لە سنوری شارۆچکەی زاخۆ، گەنجێک باوکە تەمەن ٧٠ ساڵەکەی خۆی کوشت.


 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی دهۆک ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سنوری شارۆچکەی زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک گەنجێک باوکە تەمەن ٧٠ ساڵەکەی خۆی کوشتووە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی خێلەخێی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ گەنجێک باوکی بە ناوی (م.ح.ن) کوشت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە باوکی گەنجەکە تەمەنی ٧٠ ساڵە و گەنجەکەش بە ماددەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراق دەستگیر کراوە و لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاریی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

د.ع