گەنجێک بەچەقۆ کوژرا

لە شارۆچکەی کەلار، گەنجێک بە چەقۆ کوژرا  و لەسەر ڕووداوەکە پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران.


شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گەنجێک بە ناوی (هەردی مەجید)لەدایکبووی ساڵی ۱۹۹۷ و دانیشتووی گەڕەکی سەرکەوتن، کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە ڕۆژنیوزی داوە، ئەو گەنجە لەگەڵ چەند گەنجێکی دیکە شەڕ لەنێوانیان دورستبووە و یەکێک لە گەنجەکان بە چەقۆ لە هەردی-داوە و برینداری کردووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی  شەهید هەژار لەشارۆچکەی کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو، ئاماژەی بە هۆکاری ڕوودانی شەڕەکە نەکرد و وتی: لەئێستادا پێنج تۆمەتبار دەستگیر کراون و بەبڕیاری دادوەر، بەپێی مادەی ٤٠٦ی یاسای سزادان بەندکراون.

ش.ف