گەنجێک بە گوللـە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی سەیدسادق گەنجێكی تەمەن ١٨ ساڵ گوللـە لەدەستی دەرچووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا .


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە شاری سلێمانی، گەنجێک بە گوللـە گیانی لەدەستداوە.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەوتاوان بە شوێنی ڕووداوەكە، گەنجەكە بەبرینداریی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كرا، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا .

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، گەنجەکە ناوی (ك،أ،ع) بووە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠ە و دانیشتووی سەیدسادق بووە و گوللـەی لەدەست دەرچووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە .

لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە .

ب.ل