گەنجێک لە سۆران کوژرا

لە چیای برادۆست لە سنوری شارۆچکەی سۆران گەنجێک کوژرا، ڕووداوەکەش بەهۆی کێشەی زەوی و مەڕوماڵاتەوە بووە.


ئەمڕۆ لە چیای برادۆست لە سنوری شارۆچکەی سۆران سەربە پارێزگای هەولێر، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ کوژرا.

بە وتەی پۆلیسی سۆران، کوشتنی ئەو گەنجە بەهۆی کێشەی زەوی و زار و مەڕوماڵاتەوە بووە، کێشەکەش پێشتر هەبووە و چارەسەر نەکراوە.

هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کەسێک بە فیشەک کوژرا، ڕووداوەکەش بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە بوو.


ک.ک