گەنجێک لە گەلی عەلی بەگ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

خوێندکارێکی زانکۆ لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا لە گەلی عەلی بەگ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەعودون هاودیانی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران، ئەمڕۆ خوێندکارێکی زانکۆ بەناوی عەبدولموتەلیب محەمەد، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠١ لە بەرزاییەکانی گەلی علی بەگ کەوتووەتە خوارەوە گیانی لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو خوێندکارەی زانکۆ بەمەبەستی لەوەراندنی مەرووماڵاتەکەیان رووی لەم ناوچەیەکردووە دانیشتووی گومدی سرێشمەی سەر بە شارەدێی خەلیفانە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

ش.ف