گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا

گەنجێکی کوردی تەمەن ٣١ ساڵ، کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لەیەکێک لەهۆتێلەکانی شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


ئێوارەی  ئەمڕۆ، لە هۆتێلێک لە ناوەندی شاری هەولێر، گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.

بەوتەی شایەتحاڵێک، ئەو گەنجەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لەشاری هەولێر کرێکاریی کردووە و تەمەنی ٣١ ساڵ بووە، ئێوارەی ئەمڕۆ، لەژوری هۆتێلەکەیدا خۆی بە پانکەی سەقفەکەوە هەڵواسییەو گیانی لەدەستداوە.

لەبارەی ڕووداوەکەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: پۆلیسی لێکۆڵەر و هێڵکاریی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی گەنجەکە بۆ ڕاپۆرتی داداوەریی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی کراوە و ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

د.ع