یوسرا ڕەجەب داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا له‌ حکومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ ده‌کات، کە ببێته‌ ئه‌ندام له‌ پڕۆتۆکۆلى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌کان.


لە عێراق و هەرێمی کوردستان خاوەن پێداویستی تایبەت پشتگوێ خراون، لەو بارەیەوە، یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکات.

یوسڕا ره‌جه‌ب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافی مرۆڤ له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ڕۆژنیوزی وت: داوایەکم ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە، کە ببێته‌ ئه‌ندام له‌ پرۆتۆکۆلى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ڕێکه‌وتنامەى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ بۆ مافی خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت.

وتیشی: به‌ ئه‌ندامبوونى وڵاتى عێراق له‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ پابه‌ندبوونى ئه‌خلاقی و ماددیی ده‌که‌وێته‌ سه‌رشان له‌ به‌رامبه‌ر دابینکردنى مافه‌کانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت،  ئه‌و کات خاوه‌ت پێداویستى تایبه‌ت ده‌توانێت سکاڵات له‌سه‌ر حکومه‌ت تۆمار بکات له‌ هه‌ر ماف خورانێکیدا.

یوسرا ڕه‌جه‌ب ئاماژه‌ی بەوەش کرد: خاوه‌ن پێداویستیه ‌تایبه‌ته‌کان وه‌ک پێویست گرنگیان پێنه‌دراوه‌ له‌ پێدانى هه‌لی کار و شوێنى په‌ڕینه‌وه‌یان له‌ شه‌قامەکان‌ و سه‌رکه‌وتنیان بۆ باڵاخانه‌کان و دیزاینکردنى باڵاخانه‌کانیش.


ک.ک