یەکینەی تۆڵەکردنەوە بەرپرسیارێتی دوو چالاکییان لە ئامەد گرتە ئەستۆ

یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەرڤا ئامەد، بەرپرسیارێتی دوو چالاکیی لە ئامەدی باکوری کوردستان گرتە ئەستۆ، کە تێدا چەند ئەندامێکی پۆلیس و تیمە تایبەتەکانی کوژران.


ئەمڕۆ یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەرڤا ئامەد ڕاگەیەندراوێکی لەسەر دوو چالاکیی ئەندامەکانی دژی پۆلیسی تورک بڵاو کردەوە کە ڕۆژانی ١٥ و ١٧ی مانگی ئاب ئەنجامدراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەکینەکەمان ڕۆژی ١٥ی ئاب لەدژی بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەی باغلاری ئامەد، بە بۆمبی دەستکرد چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەم چالاکییەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە، بەڵام زیانێکی گەورە بە بنکەکە و ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس گەیشتووە.

لە کۆتاییشدا هاتووە: ڕۆژی ١٧ی مانگی ئاب یەکینەکەمان لەدژی تیمە تایبەتەکانی پۆلیس لە نزیک بازاڕی شەیتان لە گەڕەکی فاتیح لە ناوچەی باغلاری ئامەد چالاکییان ئەنجامدا و بە چەک لە تیمە تایبەتەکانیاندا، لەو چالاکییەشدا دوو ئەندامی تیمی تایبەتی پۆلیس کوژران و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

ک.س