یەکەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە مەخمور دەستیپێکرد..بەوێنە

بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی منداڵان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور بەڕێوەدەچێت، منداڵان بە پۆشێنی جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ و یاریکردن و یەکتر ڕەنگکردن، چێژیان بە فێستیڤاڵەکە دابوو.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ناوەندی کەلتوور و هونەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور، یەکەمین فێستیڤاڵی منداڵان لەلایەن گروپی بازنەی زێڕیینەوە ڕێکخرا.

وەک سەرەتای فێستیڤاڵەکە، گروپێک ئەکرۆبات بەناو کۆڵانەکانی کامپەکەدا دەگەڕان و هەم منداڵانیان کۆدەکردەوە و هەمیش شیرینییان بەسەر منداڵاندا دابەشدەکرد، دواتر ئەکرۆباتەکان و منداڵەکان پێکەوە چوونە شوێنە فێستیڤاڵەکە.

منداڵانی کامپەکە چێژێکی زۆریان بەخشییە فێستیڤاڵەکە و بە ڕەنگی جۆراوجۆر هەم یەکتریان ڕەنگ دەکرد، هەمیش دیوارەکانیان ڕەنگ دەکرد.

هەروەها منداڵان و ئەکرۆباتەکان لە فێستیڤاڵەکەدا گۆرانییان دەوت و یاری جۆراوجۆریان دەکرد.

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بوو و بڕیارە ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵەکە بەردەوامبێت.

 

ب.ل