کۆمه‌ڵایه‌تى

كۆی بابەتەكان

  • منداڵانی بناری قەندیل سەرەڕای بوونی مەترسی بۆردومانەکان یاری دەکەن 

    بناری قەندیل لەگەڵ بوونی جوانی و بەناوبانگی چیا، دارستان، گوند و خەڵکەکەی، منداڵەکانی جوانییەکانیان زیاترکردووە، مەترسی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئەوەی ژیانی تێکداوە بەڵام منداڵانی ئەو دەڤەرە بەردەوامن لە یاریکردنی خۆیان.    
  • لە ناوچەکانی سۆران و زاخۆ دەست بەسەر ٥٠٠ کیلۆ هیرۆییندا گیراوە 

    بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە تەنها لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ناوچەکانی سۆران، مێرگەسور و زاخۆ، دەست بەسەر ٥٠٠ کیلۆ هیرۆیین گیراوە و لە پارێزگای سلێمانیش ١٦٠ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون.
  • کەرەستەکانی شەڕ دونیای یارییەکانی منداڵان داگیردەکات 

    لەئێستادا کەرەستەکانی شەڕ دونیای یارییەکانی منداڵانی داگیر کردووە، پسپۆڕێکی دەروونیش ڕایدەگەیەنێت، کەرەستەکانی یاریکردنی منداڵان کاریگەریی لەسەر دروستکردنی کەسایەتی منداڵان هەیە، دەشڵێت: هەندێک لەو کەرەستانەی دایک وباوک بۆمنداڵەکانیان دەکڕن زیان بە منداڵەکە دەگەیەنێت، هاوکات فیلم و دراماکانیش بە هۆکارێکی دیکە دەزانێت بۆ خراپ پەروەردەکردنی منداڵ. 
  • داوای دەستگیركردنەوەی تۆمەتبارانی كەیسی منداڵە ٨ ساڵانەکە دەكرێت 

    ژماریەك لە چالاكوان و ڕۆژنامەنووس و پارێزەرانی شاری هەولێر، گردبونەوە و داوای دووبارە دەستگیركردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە دەکەن کە دەستدرێژی جنسییان کردبووە سەر منداڵە تەمەن ٨ ساڵانەکە، وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریش دەڵێت: تۆمەتبارانی دۆسییەکە دەستگیركراونەتەوە.
  • ئازادکردنی تاوانبارانی کچە ٨ ساڵانەکە گەنجانی هێنایە دەنگ 

    ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە بناری قەندیل لە قەڵغانی زیندوودا دژ بە داگیرکاریی تورکیایان ڕاگەیاندووە، سەبارەت بە ئازادکردنی تاوانبارانی کچە ٨ساڵانەکەی هەولێر ناڕەزاییان دەربڕیی و ڕایانگەیاند، بە ڕۆحیەتی گەنجانەوە دژ بە سیستمی داگیرکاری و پیاوسالاری دەوەستینەوە و سەردەکەوین.
  • تەرمی منداڵێکی خنکاو دەرهێنرا و گەڕان بەدوای ٢ تەرمی دیکەش بەردەوامە 

    تەرمی منداڵە خنکاوەکەی ڕەواندوز لە ڕووباری بێخاڵ دەرهێنرایەوە و گەڕان بە دوای تەرمی دوو کەسی دیکەش، کە یەکێکیان هەفتەیەک پێش ئێستا و ئەویدیکەشییان لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەو سنورە خنکان بەردەوامە.
  • گەنجێك ٦٠٠ ئۆتۆمبێل و ئامێری کشتوکاڵی دروستكردووە 

    گەنجێکی بەهرەمەندەی دانیشتووی كۆمەڵگەی باریكە لەشارۆچكەی شارەزوور، وەک خولیایەکی خۆی سەدان ئامێری کشتوکاڵی و ئۆتۆمبێلی بە بچوککراوەیی و بە شێوازیی هونەری دروستكردوەتەوە، وەک خۆشی دەڵێت: ئەگەر لەلایەن حکومەتەوە هاوکاری بکرێن گەنجانی کوردیش دەتوانن داهێنان بکەن.
  • هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەكی بێ مۆڵەت ڕاگەیەندرا 

    لە شارۆچکەی سۆران هەڵمەتێک بۆ بەرنگاربوونەوەی چەکی بێ مۆڵەت ڕاگەیەندرا و داوا لە حکومەتی هەرێم کرا، کە کڕین و فرۆشتنی چەک بە کەسانی بێ مۆڵەت قەدەغە بکات.
  • ڕاگەیاندنەکان نابیستانیان بێبەشکردووە لە هەواڵ و زانیارییەکانیان 

    بە تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی ١٥٠٠ نابیست هەیە، بەڵام لەئێستادا هیچ بەرنامە و كاتێکی تایبەت لە تیڤییەکاندا نییە بە زمانی ئاماژە پێشکەش بکرێت، بۆ ئەوەی نابیستان سودمەندبن، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵی كەناڵێكیش هۆكارەكەی بۆ نەبوونی كەسی پسپۆڕ لەوبوارە دەگەڕێنێتەوە، نابیستانیش دەڵێن: "لەكەناڵەكان تەنها دیمەنەكان دەبینین و نازانین باسی چی دەكەن".
  • هاوڵاتییەک کوژرا 

    لەناو بازاڕی شارۆچکەی قەڵازدێ گەنجێکی کاسب کوژرا.
  • دەستەی مافی مرۆڤ: ئەو بنەماڵانەی بەچەک شەڕ دەکەن ئەندامی دەزگا ئەمنییەكانن 

    وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێم، ڕایدەگەیەنێت، هێشتا چەك لەدەست گروپ و بنەماڵە و عەشیرەتەكاندا ماوە و ئەو بنەماڵە و عەشیرەتانەش کە بەشەڕدێن كەسانی ئاسایی نین، بەڵكو ئەندامی دەزگا ئەمنیەكانن، چالاكوانێكی مەدەنیش دەڵێت: دەبێ حكومەت مۆڵەتی پێدانی چەك زۆر توند بكات.
  • ژنێک و پیاوێک لە نیوەشەودا کوژران و ژنێکیش بریندارە 

    له‌ سنووری شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، لە دەستڕێژی گولـلەدا ژنێک و پیاوێك كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندارکرا‌، پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا بكوژ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌ و لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه.
  • نابیستێک بە چایچێتی سەرنجی کڕیارەکانی ڕاکێشاوە 

    خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کە نابیستە، ٢٢ ساڵە لە شارۆچکەی شارەزوور، کاری چایچێتی دەکات و ناوبانگێكی باشی پەیدا کردووە، بەوتەی کڕیارەکانی لەگەڵ ئەوەی نابیستە، بەڵام تامی چایەکەی تایبەتە، هەر کڕیارێکیش جارێك بچێتە لای چا بخواتەوە ئەگەر دوای ماوەیەکی درێژ، نەشچێتەوە لای کاتێک جاری دووەم چووەوە دەیناسێتەوە چ جۆرە چایەك دەخواتەوە.
  • لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا ٦ کەس کوژران  

    لە سوێرگی سەر بە ڕۆحا، لە نێوان دوو بنەماڵە شەڕ ڕوویدا، بەهۆیەوە شەش کەس کوژراون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
  • لەسەر بریندارکردنی خوێندکارەکەی دهۆک لە گوندێکی ئاکرێ شەڕە تەقەڕوویدا 

    دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی شاری دهۆک تەقە لە خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کرا و بەوهۆیەوە برینداربوو، بنەماڵەی خوێندکارەکە و بنەماڵەی تەقە کەرەکە لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ شەڕە تەقە لە نێوانیان درووست بوو.
  • كوڕێكی تەمەن ١٧ ساڵ باوكی خۆی کوشت 

    بەڕێوەبەری شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، كوڕێكی تەمەن ١٧ ساڵ لە سنوری کەرکوک باوكی خۆی كوشتووە و تۆمەتبارەکە دانی بە تاوەنەكەیدا ناوە و دەستگیر کراوە.
  • تەمەنی ٧٠ ساڵە و ٢٠ ساڵە بە گوێدرێژ و عەرەبانە نانە وردە کۆ دەکاتەوە 

    ماوەی ٢٠ ساڵە لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەک بە گوێدرێژێک و عەرەبانەیەک نانە وردەی ماڵەکان کۆدەکاتەوە، ئەگەر چی تەمەنی ٧٠ ساڵە، بەڵام لەپێناو پەیداکردنی بژێوی ناچارە کاربکات و لەبەیانییەوە هەتا ئێوارە لە کۆڵانەکانی سلێمانیدا دەگەڕێت.
  • چیرۆکی ژیانی پینەچییەکی گەڕۆکی خاوەنپێداوستیی تایبەت لە شارەزوور 

    خاوەن پێداویستییەکی تایبەتلە شارەزوور، ڕۆژانە بە ماتۆڕ سکیلەکەی بەکاری پینەچییەتی بژێوی ژیانی دابین دەکات، لە بارەی کارەکەیەوە دەڵێت: كارەكەی باش نییە و ڕۆژ هەیە پێنج هەزار دیناریشی دەست ناکەوێت،لەگەڵ ئەوەش هاوسەرەکەشی خاوەن پێداویستی تایبەتە ونەشتەرگەرییەکی پێویستە کە ٢٠٠٠٠ دۆلاری تێدەچێت.
  • خانەی بەساڵاچووان لانەی ئارام یان نیشانەی دڵڕەقی کۆمەڵگایە؟ 

    خانەی بەساڵا چووان بووەتە ماڵێک بۆ ئەو بەساڵا چووانەی هیچ لانەو پەنایەکیان نییە، هەندێک لەو بەساڵاچووانەی لەو خانەیە دەمێننەوە، دەڵێن، کە ئەوێ بۆ ئەوان بەهەشتێکی بچوکە، هەریەک لەو بەساڵاچووانە هەڵگری چیرۆکێکی تراژیدین، کاتێک گوێ لە چیرۆکەکانیان دەگریت نازانیت ئەم خانەیە لانەیەکی ئارامە، یان نیشانەیەکی دڵڕەقی کۆمەڵگایە؟
  • دوو باندی ماددەی هۆشبەرو سپی کردنەوەی پارە دەستگیرکران 

    یاریدەدەرێتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی دوو باندی تایبەت بەماددەی هۆشبەرو سپی کردنەوەی پارەی لەجۆری ١٠٠دۆلاری ڕاگەیاند.
  • نێرگەلە سەرەتایەک بۆ ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر 

    تێکەڵکردنی ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دەرمانی نێرگەلە، بە سەرەتایەکی مەترسیدار بۆ ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر ئەژمار دەکرێت و لە سۆران ڕێکخراوەکان داوا دەکەن ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو خاوەن کافتریایانەدا بگیرێتە بەر، کە نێرگلەی تێدا دەکێشرێت.
  • خانەقای بیارە شوێنێك بۆ هەمووان 

    خانەقای بیارە، کە ماوەی١٣٠ ساڵە دامەزراوە جیاواز لەوەی شوێنی خوێندنی زانستە شەرعییەكان و پێگەیاندنی سەدەها كەسایەتیی ناودار و مامۆستای ئاینییە، ماڵێکییشە بۆ هەمووان و لەوێ کەس خاوەن ماڵ نییە.
  • دهۆک، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە 

    دوای ئەوەی گەنجێکی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ نەچووبووە سەر کارەکەی لە شاری دهۆک، شەوی ڕابردوو تەرمەکەی لەشوقەکەیدا دۆزرایەوە.
  • مەخمورییەکان سەردانی گڵکۆی شەهیدان دەکەن 

    دوای نوێژی جەژن، هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، چونە سەر گڵکۆی شەهیدان، پاشان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد.
  • تەقینەوەکان کەرکوکییەکانیان لەم جەژنەدا نیگەران کردووە 

    کەرکوکیان بەهۆی تەقینەوەکانی ڕاژانی ڕابردووەوە، لەم جەژنەدا نیگەرانن لە دۆخی شارەکەیان، داوا لە هەموو پێکهاتەکان دەکەن کە هەوڵی پاراستنی ئاشتەوایی بدەن، دەشڵێن، لایەنەکان یەکدەنگ بن دۆخی کەرکوکیش باش دەبێت.