کۆمه‌ڵایه‌تى

كۆی بابەتەكان

  • سێیەمین فیستیڤاڵی هەنگوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت 

    لە نێو پاركی ئازادیی شاری سلێمانی سێیەمین فیستیڤاڵی هەنگوین بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی دوو رۆژی ڤیستیڤاڵدا بە سەدان جۆر هەنگوینی هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت.
  • وەرزی پەنیر هێنانەوە لە کوێستانەکانی قەندیل 

    گوندنشینانی بناری قەندیل لە وەرزی بەهار و هاوین پەنیری پێستە دروستدەکەن و دەیخەنە ناو کونە پێست یان کولین و لە ئەشکەوتی شاخەکان هەڵیدەگرن، لە وەرزی پایزیشدا بە ئاژەڵی باریی پەنیرەکە دەبەنەوە ناو گوند و پاشان لە شارەکاندا دەیفرۆشن.
  • تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراویی دۆزرایەوە 

    گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە شاری سلێمانی بە پەت خنکا، پۆلیسیش دەڵێت، کە ڕووداوەکە خۆکوژیی بووە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
  • دانیشتوانی بناری قەندیل چاوەڕێی هاوکاریین 

    دانیشتوانی بناری قەندیل، کە لە لافاوەکەی ٢٦ ئۆکتۆبەر زیانێکی زۆریان پێگەیشتبوو، چاوەڕێی هاوکارییەکانی خەڵک-ن، هاوسەرۆکیی شارەوانیی بناری قەندیل دەڵێت: ئەگەر بارانێکی دیکە ببارێت زیانێکی گەورە دروست دەکات.
  • گه‌نجێك به‌ گولـلە‌ كوژرا 

    لە كەلار گەنجێك كوژرا و بەوتەی كەسوكارەكەی هاوڕێیەکی خۆی کوشتویەتی، تا ئێستاش بکوژەکە دەستگیرنەکراوە.
  • فەرمانبەرێكی شارەوانی ڕواندز هەوڵی خۆكوشتنی دا 

    فەرمانبەرێکی شارەوانیی ڕواندز گولـلەیەکی نا بەخۆیەوە و برینەکەی سەختە.
  • تەکنەلۆژیا ڕێگاخۆشکەرە بۆ ئەنجامدانی تاوان 

    کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر کۆمەڵگا بەشێوەیەک زیادیکردووە، کۆمەڵناسان بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دروستبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی دادەنێن، شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیاش نەبوونی فلتەر لە بەکارهێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بەگوێرەی تەمەنی بەکارهێنەران وەک مەترسیی دەبینن.
  • ڕۆڵی توێژەرانی كۆمەڵایەتیی لە هۆشیاركردنەوەی خوێندكاران! 

    بەشێك لەو كچانەی لە هەرێمی كوردستان خۆیان دەكوژن، خوێندكارن، لەگەڵ ئەوەی لە خوێندنگاكاندا توێژەری كۆمەڵایەتی هەن، بەڵام هەست بە ڕۆڵیان ناكرێت لەو بارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەش گلەیی لە زانكۆكان هەیە بەوەی وەها توێژەرێك  ئامادەناکەن، کە بتوانن جێدەستیان دیاربێت.
  • زستانی نابینایان سەختترە 

    وەرزی زستان بۆ نابینایانی هەرێمی کوردستان سەختترە، چونکە جگە لە گرفتی كەمیی مووچە و نەبوونی هەلی كار، گرفتی نەبوونی سوتەمەنیی و جلوبەرگی پێویستیان هەیە، وەك خۆشیان دەڵێن، حکومه‌تی هەرێم  پێداویستییەکانیان بۆ دابین ناکات، بەرپرسێکیش دەڵێت: هەوڵی دابینکردنی سوتەمەنییان بۆ دەدەین.
  • شەقامێکی سلێمانی خەوی تێدا نییە 

    لەگەڵ ئاوابوونی خۆر، دەستگێڕ و فرۆشیارەکانی بەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، خۆیان کۆدەکەنەوە و ڕێگای ماڵ دەگرنە بەر، بەڵام بۆ خواردنگەکانی سەر شەقام دەبێتە دەستپێکی کار، بەجۆرێک شەوانی بەردەم مزگەوتی گەورە و شەقامی بێکەس، تەواو دەبێتە خواردنگە.
  • هاوڵاتییەک بە گولـلە کوژرا 

    لە سنووری شارۆچکەی کفری هاوڵاتییەک بە گولـلە و کوژرا، پۆلیسیش لێدوانی ناکۆکی لەبارەوە دەدات.
  • قورئانخوێنێك لە ماڵەکەیدا خنکێندرا 

    قورئان خوێنێك لە شاری کەرکوك لە ناو ماڵەکەیدا خنکێندرا و بەوتەی شایەتحاڵان لەکاتی گەڕانەوەی لە مزگەوتەوە بۆ ماڵ دز لە ماڵەکەیدا بووە.​​​​​​​
  • کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بەشداریی ژنی لە سیاسەتدا تاوتوێكرد 

    له ‌زانکۆی سلێمانی، دووه‌مین کۆڕبه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستان دەستیپێكرد، دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و پرسەكانی ئازادیی ڕاده‌ربڕین، به‌شداریی ژنان له‌ ناوه‌نده‌کانی بڕیار، پاراستنی ژینگە و سه‌رچاوه‌کانی ئاو و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێدەكرێن و لەداهاتوودا كاریان لەسەردەكرێت.
  • ناوچەیەک بۆ بە خێوکردنی گامێش 

    تەواوی دانیشتوانی ناوچەی مەمدودەی کەرکوک، وەک پیشەیەکی بۆماوەیی گامێش بەخێو دەکەن و بژێوییان لەسەر بەرهەمەکانی گامێشەکانیان پەیدا دەکەن.
  • ڕۆژێک لەگەڵ ماسییگرەکانی دەریاچەی دووکان 

    دەریاچەی دووكان یەكێكە لەو دەریاچانەی كە ماسییگران ڕاوەماسیی تێدا دەكەن و بژێویی ژیانییان پەیدادەكەن.
  • جەژنی 'خاوەنکار'ی یارسانییەکانە 

    شوێنکەوتوانی ئائینی یاری  کە 'یارسانییەکان، یاخود کاکەییان' پێدەوترێت، ساڵانە بە ڕێوڕەسمی جەماوەری یەکەم ڕۆژی جەژنی خاوەنکار پیرۆزدەکەن.
  • ئەسپسواریی وەرزشێکی نوێ لە سلێمانی 

    ئەسپسواریی وەک وەرزشێکی نوێ دێتە شاری سلێمانی و ئارەزوومەندان دەیانەوێت وەک وەرزشێک سودی لێببینن.
  • چه‌مچه‌ماڵ، ئاینه‌كان داوای پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن 

    لە دیبەیتێكدا لە چەمچەماڵ، پرسی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
  • لە کۆتایی تەمەنیشدا لە ڕەنجکێشاندان 

    بە ساڵاچووانی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی تەمەنێکی زۆریان بەڕێکردووە و ئیتر توانای کارکردنیان نەماوە، بەڵام لە ناو جەنجاڵی ژیاندا لەسەر شەقامەکانی شاردا کێشمەن کێشی پارویەک نانن و بۆبەڕێکردنی ژیان لە ڕەنجکێشاندان.
  • لە دهۆک ژن و پیاوێک کوژران 

    لە شاری دهۆک پیاوێک پاش کوشتنی گەنجێکی ٣٢ ساڵ، هاوسەرەکەی خۆشی کوشت.
  • هاوێنەى جوانکاریى زیان بە چاو دەگەیەنێت   

    پزیشکێکی پسپۆڕى چاو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ بەکارهێنانی هاوێنە بەبێ هۆشیاری ڕەنگە برین دروستبکات لە گلێنەی چاودا، ببێتەهۆی ئەوەی میکرۆب کۆببێتەوە و ببێت بە ئلتیهابات لەسەر گلێنەی چاو، زۆرجاریش وادەکات چاوەکە پێویستى بە نەشتەرگەرى هەبێت.
  • دوای ئازادکردنی لە زیندان کوژرا 

    هاوڵاتییەکی شاری هەولێر دوای ئەوەی بەر لێبووردنی گشتیی کەوت و ئازاد کرا، کوژرا.
  • پیاوێک دوای کوشتنی هاوسەرەکەی خۆشی کوشت 

    لە شارۆچکەی کۆیە پیاویک هاوسەرەکەی خۆی کوشت و دواتریش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، پۆلیس-یش دەڵێت: لیکۆڵینەوەمان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
  • کاری خوا مەکەنە بەهانە، ڕزگارکردنی منداڵێکی کەمئەندام لەدەستی ئێوەدایە 

    ڕەوا بچکۆلی ئاوارە لە دۆخێکی زۆر سەخت دا ژیان دەباتە سەر، بە زگماک دەماری هەر دوو قاچی کورتن و بەو تەمەنە کەمەیەوە دەبێت نەشتەرگەریی بۆ بکرێت، ئەگینا بۆ هەمیشە هەر وا کەمئەندام دەمێنێتەوە، خانەوادەکەی بەهۆی هەژارییەوە ناتوانن نەشتەرگەریی بۆ بکەن، بۆیە داوا لە ڕێکخراوە خێرخوازەکان دەکەن هاوکارییان بکەن.
  • کۆڵانی ماست فرۆشان ژن بنیادی نا و پیاو کاری تێدا دەکات 

    کۆبوونەوەی ژنانی ڕانیە و گوندەکانی دوروبەری لە کۆڵانێکدا بۆ فرۆشتنی ماست و پەنیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکانی دیکە، ناسناوی کۆڵانی ماست فرۆشانی بەخشییە شوێنەکە، بەڵام ئێستا هیچ ماست فرۆشێکی ژنی تێدا نەماوە و تەنیا پیاو کاری تێدا دەکات.