پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورک لە دەڤەری برادۆست تەقێنرایەوە و بەهۆیەوە ١٠ سەرباز سزادران.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە ناوچەکە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لە ئەنجامی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورکیا لە گەرووی دایلا لە دەڤەری برادۆست زیاتر لە ١٠ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، سێ هەلیکۆپتەریش سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی تەرمەکانن.
هەر بەپێی زانیاریەکان، ئۆتۆمبێلە سەربازیەکە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە تەقێنراوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە گوندی شاپانی سنوری برادۆست تەقەی هەڕەمەکییان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک برینداربووە و نێردراوە بۆ نەخۆشخانەکانی قەزای مێرگەسۆر.
ی.ک