بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ زۆرترین ئاماری سزای لەسێدارەدان لە ئێران بووە ڕیژەی ٥٤٪ی هەموو سزای لەسێدارەدانەکانی جیهانە.
ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاشکرای دەکات کە ساڵی ڕابردوو بە لانی کەمەوە ٥٧٩ حاڵەتی لە سێدارەدان لە ١٨ وڵاتی جیهان تۆمار کراوە و لە چاو ساڵی ڕابردوودا ئەو ڕێژەیە ٢٠٪ زیادی کردووە.
ڕێکخراوەکە ئاسکرای کردوو، لە ئێران ٣١٤ هاوڵاتی لەسێدارە دراون بەم شێوەیە ٥٤٪ لە سێدارەدانەکانی جیهان لە ئێران بووە و پێشەنگی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە زۆری لە سێدارەداندا.
ئەمنستی ڕوونیکردووەتەوە، ئەم ئامارانە تەنها ئەوانەیە کە تۆمار کراون و پێدەچێت ڕێژەی لە سێدارەدانەکان لە ئێران و وڵاتانی دیکەشدا زیاتر بێت بەڵام لە ڕیکخراوەکەەیاندا تۆمار نەکراوە.
ها-غ