بۆ خاوەنداری لە خۆبەڕێوبەری شەنگال و بەتایبەتیش ئاسایشی ئێزدیخان، ئێزدیانی ئەوروپا، لە ١٦ی ئەم مانگەوە لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەست بە چالاکیی دەکەن.
ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات- مەشەدە، لەسەر بەرخۆدانی شەنگال دژی ڕێککەوتنی هەولیر-بەغدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئاماژەدان بە چالاکیی خەڵکی شەنگال، هاتووە: بە ناوی ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات، لە چوارچێوەی بەرخۆدانەکانی بۆ پاراستنی شکۆ، ئیرادە و پێگەی شەنگال، ئێمەش وەک هەنگاوی دەستپێک، چالاکیی دانیشتنی خولی ئەنجامدەدەین، کە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەستپێدەکات و تا ٣٠ی مانگ بەردەوام دەبێت.
لە کۆتاییشدا بە ئاماژەدان بەوەی کە، چالاکییەکە ڕۆژانە کاتژمێر ٠١:٠٠ بۆ ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ لە ‘ستەینتۆپلاتز’ ئەنجامدەدرێت، داوا لە کۆمەڵگای ئێزدی و دۆستانیان کراوە کە بە هێزەوە بەشداری چالاکییەکە بن و هەبوون و داهاتووی کۆمەڵگای ئێزدی بپارێزن.
ب.ک