ئاژانسی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا ئاستی هەڕەشەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بەرزکردووەتەوە بەتایبەت سەربازەکانی لە بنکەی بەلەد ئاگادارکردووەتەوە.
چەند سەرچاوەیەک بە کەناڵەکەیان وتووە، هەموو جۆرە چالاکیەک لە بنکەکە لە کاتژمێر ٦:٣٠ خوولەکی ئێوارە تا کاتژمێر ٥:٠٠ی بەیانی قەدەغەیەو ڕێگەی بە هیچ سەربازێک نادرێک لە دەرەوەی بنکە سەربازییەکە بمێنێتەوە لەوکاتە قەدەغەکراوانەدا.
هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو بارە لەناکاوە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوامی دەبێت، هەروەها هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هەموو ئەگەرێکیان بۆ تۆڵەکردنەوەی هێرشەکەی سەر میلیشیا شیعەکان لە سوریا داناوە.
دوینێ هێزی ئاسمانی ئەمریکا بۆردومانی بنکە و بارەگاکانی حەشدی کرد لەسەر سنووری عێراق و سوریا کە بەپێی سەرچاوەکان، ٢٢ سەربازی ئێرانی کوژراون و حەوت بنکەش بەئامانج گیراون، ئەوەش وەک تۆڵەیەک لە هێرشەکانی سەر هەفتەی ڕابردووی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
ی. ک