ڕێکخراوی لێبوردنی نێودوڵەتی “ئەمنستی ئنتەرناشناڵ” کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەی بۆ پشتیوانی و ئازادکردنی پێنج زیندانیکراوەکەی بادینان ڕاگەیاند.
دوابەدوای ئەو نامە هۆشدارییەی کە بۆ دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە دەستگیرکراوانی بادینانی نارد، ئەمنستی کەمپەینێکیشی بۆ پاڵپشتی و ئازادکردنی ئەو سزادراوانە لەسەر ماڵپەڕەکەی بە زمانی ئینگیلیزی ڕاگەیاندووە.
ئەمنستی سەبارەت بە دۆسیەی ئەو پێنج زیندانیکراوانە دەڵێت، بە ناهەق و بە نایاسایی دادگایی و زیندانی کراون، هەروەها داواش لە دیندار زێباری دەکات کار بکات بۆ ئازادکردنیان.
لەبارەی کەمپەینەکەی ئەمنستییەوە کەژاڵ حەمە ڕەشید چالاکوانی کورد لە کەنەدادەڵێت: لەماوەی ڕابردودا ئەمنستی چەندین کەیسی بە ئەنجام گەیاندوە کە هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوەیان بۆ کردووە، بەڵام کلیلی سەرکەوتنی هەڵمەتەکەی ئەوان لە زۆرترین بەشداریکردنی خەڵکدایە.
لینکی کەمپەینەکە..👇
https://www.amnesty.org.uk/…/iraqkrg-journalists-must…
ی. ک