وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووتەوە: ئاگاداری بۆ گشت قوتابیان و خوێندکاران، ئێستا دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتیی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ خوولی دووەم وەربگرنەوە.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی ئهزموونه گشتییەكانیش ڕایدەگەیەنێت: قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبوونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە سنووری پەروەردەی قەزاکانی خۆیان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە.
لەم لینکەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
ب.ل