عەبدولخالق عەزاوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت پەکەکە لە شەنگالدا بوونی هەیە، دووپاتیشیدەکاتەوە، نیەتی تورکیا لە شەنگال بۆ هەر مەبەستێک بێت، سەرکێشییەکی مەترسیدارە بۆ هەموو ناوچەکە.
عەزاوی ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە کەناڵی “بغدادالیوم”ی ڕاگەیاندووە، دۆسیەی ئەمنی شەنگال بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دراوە و هیچ راپۆرتێکی فەرمیشیان لەسەر بوونی پەکەکە لە شەنگال و دەوروبەری پێنەگەشتووە.
دەشڵێت، عێراق لە دۆخێکی زۆر نائاساییدایەو ناخوازێت بچێتە ناو ناکۆکی لەگەڵ هیچ وڵاتێک و لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەردایە بۆ کێشەکان لە ڕێگەی دەروازەی دیپلۆماسی و دیالۆگەوە، بەڵام دەبێت هەموو ولاتان دەرک بەوە بکەن کە عێراق سازش لەسەر ماف و سەروەرییەکانی ناکات.
باسی لەوەشکردووە، هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو شەنگال بە هەر بیانوویەکەوە بێت، دەبێتە سەرکێشییەکی مەترسیدار و کاردانەوەی گەورەی لێدەکەوێتەوە، نەک تەنها بۆ عێراق، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکەش.
هەروەها بەدووری دەزانێت لەم کاتەدا هیزەکانی حەشدی شەعبی لەم کاتەدا لە ناوچەکە بڵاوەیان پێ بکرێت، بەڵکو زیاتر لەو ناوچانەن کە ئازادیان کردوون.
ی. ک