بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی مستەفا کازمی دەکات بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق و دەڵێت، دۆخی سیاسی عێراق توانای دواخستنی زیاتری نییە، داواشدەکات یاسای هەڵبژاردنەکان لە پەرلەمانەوە تەواوبکرێ و بە خێرایی بڕیار لەسەر گۆڕینی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بدرێت.
لە بەیاننامەیەکدا، بەرهەم ساڵح بانگەوازی لایەنەکان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و دوور لە داواکارییە سیاسییەکان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان و گەلدا.
بەرهەم ساڵح جەختی لە دابینکردنی بودجە و کارئاسانی بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووەتەوە، تا بتوانێت سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ و هەڵبژاردنێکی پاک ئەنجام بدات.
هەفتەی ڕابردوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی ٦/٦/٢٠٢١ی وەک وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریکرد و زۆرینەی لایەنەکانیش پشتگیری خۆیان بۆ دووپاتکردەوە.
س.ح