بۆ ڕێگرییکردن لە ڕووداوی هاتووچۆ، خوێ بەسەر شەقامی سەرەکیی ڕێگای سۆران – سیدەکان-دا دەڕژێندرێت.
خوێ توانای توانەوەی بەفر و زوقمی هەیە، ڕێگاش لە خلیسکان دەگرێت، ئەو شەپۆلی سەرمایەی ڕووی لە برادۆست و باڵەکایەتیی کردووە و دروستبوونی زوقم و بارینی بەفررێکی کەم، مەترسیی رووداوی هاتووچۆی زیاتر کردووە، بۆیە کارمەندانی هاتووجۆی سیدەکان، ئەمڕۆ خوێیان بەسەر شەقامەکەدا ڕشت.
جێگای ئاماژەیە، بەهۆی بەستنی ڕێگاکەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، چەندین ڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ئەو شەقامە ڕوویانداوە.
ش.ف