سەربازانی تورک کە لە ناوچەی ‘بەردە کۆن’ لە ئەشکەوتی برینداران گیریان خواردووە، لە ترسی گەریلا خۆیان دەشارنەوە. ئەو پێداویستیانە، کە بە هەلیکۆپتەر بۆیان ڕەوانە دەکرێت ناچارن بە گوریس بیگوازنەوە.
ئاژانسی فورات نیوز گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دیمەنێکی سەربازە داگیرکەرەکانی تورکی بڵاوکردەوەە، کە لە ناوچەکانی گەریلادا گیریان خواردووە و ناتوانن جوڵە بکەن بەو هۆیەوە بە گوریس پێداویستیەکانیان دەگوازنەوە.
ە مەبەستی رزگارکردنی سەربازە گیرخواردووەکانیان لە ناوچەکە هەموو شەوێک بە هەلیکۆپتەر هێرشی دەکرێتە سەر و بۆردومان دەکرێت و هەوڵی بڵاوکردنەوە داگیرکەران لەو ناوچەیە دەدەن.
بە هۆی ترسی داگیرکەران لە نیشانەشکێنانی گەریلا خۆیان شاردووەتەوە و ئەو پێداویستیانەی لەلایەن هێلیکۆپتەرەکانەوە بۆیان خراوەتەخوارەوە بە گوریس بۆ لای خۆیانی ڕادەکێشن.
ها-غ