دوو ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی ئاسایش بەھۆی شەختەوە وەرگەڕان لە یەکیاندا سێ برینداری لێکەوتەوە باس لەوە دەکرێت کە پارەی موچەی فەرمانبەرانی ئیدارەی ڕاپەڕینیان گواستووەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ھۆی شەختەوە دوو ئۆتۆمبێلی ھێزەکانی ئاسایشی ڕانیە وەرگەڕاون، ڕوداوەکە لە نێوان چوارقوڕنە – ڕانیە ڕویداوە و قوربانی نەبووە و تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە .
باسی لەوەشکرد، ڕوداوەکە ھیچ بریندارێکی لێ نەکەوتۆتەوە وتییشی کە ئەوان نەیان توانیوە بگەنە شوێنی ڕوداوەکە و لای ئەوان ڕوداوەکە تۆمار نەکراوە .
بەپێی زانیارەکانی ڕۆژ نیوز لەو ڕوداوەدا سێ کارمەندی ھێزەکانی ئاسایش بریندار بووە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ڕانیە . باس لەوەش دەکرێت کە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە مووچەی بەشیک لە کارمەندانی ڕانیەیان پێ بووە.
ها-غ