دەریاچەی زرێبار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەورەترین گۆلی ئاوی شیرینی ئێرانە کە بە هۆی کەمترخەمی و پشتگوێ خستنی لە لایەن کاربەدەستانی پارێزگای سنەوە چەندین جۆر هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە.
دەریاچەی زرێبار کە بە نگینەکەی کوردستان ناسراوە، کە یەکێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای سنە و دەکوێتە شاری مەریوانەوە.
دەریاچەکە بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن کاربەدەستانی پارێزگای سنە و بەڕێوبەراتی گەشتیاری مەریوانەوە لەبەر زیادبوونی زەل و قامیش لە ناو ئاوەکەیدا لەژێر هەڕەشەی لە ناوچووندایە.
پارێزگاری سنە ئێستا لە پاش شکست هێنانیان لە برەودان بە کەرتی گەشتیاری لە ئەو پارێزگایەدا لە هەوڵدایە زرێبار ڕادەستی کەرتی تایبەت بکات.

س.ح