هەر ئەمڕۆ دوو جار فڕۆکە دەڤەری شارباژێڕیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.
بۆردوومانەکە ‘دەشتی ژاژۆلان و کوێرەکانی’ی گرتووەتەوە، کە نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە.
ئەوەی تا ئێستا ڕوون بووەتەوە، زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی هاوڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە کەوتووە و دیار نییە زیانی گیانی هەیە یان نا.
هەروەها ڕوون نییە فڕۆکەکان سەر بە چ وڵاتێکن، بەڵام بەپێی ئەوەی لە ڕابردوودا دەوڵەتی تورک سنوورەکەی بۆردوومان کردووە، ئەگەر هەیە ئەم جارەش فڕۆکەکانی ئەو دەوڵەتە بن.
کامەران حەسەن قائیمقامی شارۆچکەی ماوەت لە سنووری شارباژێڕ، بە ڕۆژنیوز وت، ئەمڕۆ دووجار سنوورەکە بە فڕۆکە بۆردوومان کراوە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ سووڕاوەتەوە.
بەبیانووی نەبوونی دەوام، قائیمقامی ماوەت باسی لەوە کرد، کە هیچ لیژنەیەک نانێرنە شوێنی بۆردوومانەکە.
س.ح