قەسەدە ڕایگەیاند، لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی حەسەکەدا ١٧ شەڕڤان و ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزاریەکان شەهیدبوون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی – قەسەدە بە ڕاگەیەندراوێک ئاماری شەهید و بریندارەکانی شەڕەکەی زیندانی غوێرانی حەسەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی داعشەوە بۆ سەر زیندانی حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمەوە، شەڕڤانانی ئێمە بەرخۆدانێکی بێوێنەیان بۆ پاراستنی هەرێم و دانیشتوان و ئاسایشی جیهان دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەکرد، شەڕڤانان ڕێگەیان بە پیلانی تیرۆریستی نەداوە کە حوکمی ئەو زیندانە بکەن و تیرۆریستەکان رفێنن، دەشڵێت: بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتایەوە تا ئێستا ١٧ شەڕڤانی هێزەکانی سوپا و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان شەهیدبوون.
لە بارەی ژمارەی بریندارانی ئەو ڕوبەڕوبونەوانەی دوینێ و ئەمڕۆ قەسەدە ئاشکرای کردووە ٢٣ هاوڕێ و کاسبکاری مەدەنی بریندار بوون و هیوای زوو چاکبونەوەی بۆخواستوون.
ها-غ