هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ٣٠٠ چەتەی داعش خۆیان ڕادەست کردووە، بە هۆی بەکارهێنانی دانیشتوانی ناوچەکە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەخاوی بەڕێوە دەچن.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت: لە کاتژمێر ٥ی بەیانی ئەمڕۆ بانگەوازیان بۆ خۆڕادەستکردنی چەتەکان کردووە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر بینای زیندانێک کە چەتەکانی تێدابوو نزیکەی ٣٠٠ چەتە خۆیان ڕادەستی هێزەکانیان کردووە و ئۆپەراسیۆنەکەشیان بە پێی پلانەکەیان بەردەوامی هەیە.
قەسەدە ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانمان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین لە گەڕەکی غوێران و دەستبەسەرکردنی شانە تیرۆرستییەکان، کە هەوڵیاندا هاوکاریی چەتە زیندانیکراوەکان بکەن بەردەوامە و چەتەکان هاوڵاتیانی نیشتەجێی شوێنەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بۆ خۆیان بەکاردەهێنن، هەر بۆیە هێزەکانمان بە وریایی و ئاگادارییەکی زۆرەوە هەڵسوکەوت دەکەن.
ئاشکراشیکردووە لە شەڕی دژی شانەکانی داعشدا هەشت چەتەی داعش کوژران و شەڕڤانێکیان لە شەڕدا شەهید بووە.
ها-غ