KURDÎ
العربية
ئەرشیف
سێ شه‌ممه‌, ئازار 2, 2021
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

لیژنەی دارایی عێراق بۆ شاندی هەرێم: ئێوە دەسەڵاتی ڕادەستکردنی نەوت-تان هەیە؟

  بەرهەم لەتیف
26/01/2021 - 11:31:10 am
لەناو گشتی
0 0
A A
کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو

کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو

FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

شەوی ڕابردوو دووەم کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی عێراق بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکانی هەرێمەوە کراوە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراقیش ئاشکرای دەکات: ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق لە شاندەکەی هەرێمیان پریسیوە، کە ئاخۆ دەسەڵاتی ڕادەستکردنی نەوتیان هەیە؟

کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی شاندی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی بەڕێوەچووە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە‌ كۆبوونەوە‌كە‌دا بە‌وردی گفتووگۆ كرا لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌ ژمارە‌ و ھە‌موو ئە‌و داتا و زانیاریانەی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ پێوست بوون بۆ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق خرانە‌ڕوو.

کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە لیژنەی دارایی و هەیسەم جبوری، سەرۆکی لیژنەکە بەڕێوەچووە، ئەندامێکی لیژنەی داراییش کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا هیچ قسەیەکی کۆنکرێتی نەکراوە لەبارەی پشکی هەرێم و تەنها گفتوگۆ دەکرێت لەسەر ڕادەستکردنی نەوت و داهاتەکان.

ئەو پەرلەمانتارە کە ناوەکەی لای ڕۆژنیوز پارێزراوە، ئەوەشی خستەڕوو: ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە شاندەکەی هەرێمیان پرسیوە، ئایا ئێوە دەسەڵاتی ڕادەستکردنی نەوت-تان هەیە؟.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە: تێگەیشتنێکی گشتگیر لای پەرلەمانتارە عەرەبەکان گەڵاڵە بووە، کە مەسروور بارزانی نایەویت بگاتە ڕێککەوتن بۆیە خۆی نایەت بۆ بەغدا، ئەگەر بیانویستایە ڕێکبکەون ئەوا مەسرور بارزانی خۆی دەهات بۆ بەغدا.

پێشتر جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە خاڵێکی سەرەکیی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ڕۆژنیوز کردبوو، کە بریتییە لە نرخی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە: بەغدا دەڵێت ئێمە داهاتی نەوتمان دەوێت بەو نرخەی کە کۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت، هەرێمیش دەڵێت ئێمە داهاتی نەوت بەو نرخە ڕادەست دەکەین کە خۆمان دەیفرۆشین، بەغداش دەڵێت دەبێت بەو نرخە ڕادەستی منی بکەیت کە من دەیفرۆشم، جیاوازیی لە نێوان هەردوو نرخەکەی هەولێر و بەغدا بۆ هەر بەرمیلێک ٢٠ دۆلارە.

جەمال کۆچەر دەشڵێت: کرێی گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێم ١١ دۆلارە، بەڵام کرێی گواستنەوەی نەوتی عێراق تەنها یەک دۆلار و ٤٧ سەنتە، بەکۆی گشتیی ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ کۆمپانیاکانە، بەڵام تەنها ٢٠٪ی داهاتی نەوتی عێراق دەچێت بۆ کۆمپانیاکان.

س.ح

دواتر

حەوت ڕاوچی دەستگیرکران

پێشتر

١٨٦ منداڵ نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە و سەنتەرێکی تایبەتیان نییە

بابەتی پەیوەندیدار

لۆگۆی کەجەدەکە

کەجەدەکە-ئەوروپا کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لە یوتیوب دەکاتەوە

2 ئازار 2021
rojnews

ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

2 ئازار 2021

فراكسیۆنی یەنەكە داوای كاراكردنەوەی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێم دەكات

ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

میانمار باڵیۆزەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوورخستەوە

ئەمنستی کەمپەینێک بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی بادینان ڕادەگەیەنێت

پێشتر
کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە

١٨٦ منداڵ نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە و سەنتەرێکی تایبەتیان نییە

زۆرترین خوێندراو

وێنەیەک لە ڕووداوەکە

بە ڤیدیۆ ئەم دڕندەییەی دەوڵەتی تورک ببینە

1 ئازار 2021

لە شاری ئێلح لە باکوری کوردستان، زرێپۆشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە مەبەستی کوشتن دوای منداڵێک دەکەوێت، بەڵام منداڵەکە خۆی ڕزگار...

عومەر بارتان

خانەوادەی عومەر بارتان زانیاری نوێ لەسەر ڕادەستکردنی ئاشکرا دەکەن

1 ئازار 2021

خانەوادەی سیاسەتمەدارعومەر بارتان کە لەلایەن پەدەکەوە ڕادەستی تورکیا کرایەوە، وڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە و جەخت دەکەنەوە، کە بارتان...

پارێزگایەکی نموونەیی لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت

پارێزگایەکی نموونەیی لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت

28 شوبات 2021

هەڵەبجە دەبێتە یەکەم ئەزموومی بەڕێوەبردنی ژن لە باشووری کوردستان، ئەو شارەی کە ژنان لە لوتكەی بەڕێوەبردنی دامەرزاوە حکومیەکاندان تیایدا، کەچی...

غالب محەمەد

ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئاشکرابوو

28 شوبات 2021

ناسنامەی ئەو تۆمەتبارەی هێرشی کردە سەر غالب محەمەد، ئاشکرا بوو، کەسەکە "چەکداری پەدەکە بووە و پێشینەی تاوانی هەیە" و دوای...

دۆلار و دینار

“نرخی دۆلار ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشوو”

2 ئازار 2021

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەوڵانەی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیی دەدرێت بێ ئەنجامن و...

دۆلار

نرخی ئەمڕۆی دۆلار

1 ئازار 2021

لەئێستادا بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. نرخی دۆلار جێگیر نییە و...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Hesabeke nû veke

Ji bo hesabeke nû formê dagirin

Divê hemû cih werin nivîsandin Têketin

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke