بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ئەکادیمیایەکی دەریایی لە ناوچەی جەنزور لە رۆژئاوای تەرابلوس، چەند بەرپرسێکی سەربازی حکومەتی ویفاق کوژران.
ئاژانسی هەواڵی نۆڤای ئیتاڵی لە زاری سەرچاوەیەکی لیبییەوە بڵاویکردووەتەوە، چەندین بەرپرسی سەربازی سەر بە حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبی لە تەقینەوەیەکدا کوژراون.
ئاژانسەکە دەڵێت، تەقینەوەکە لەناو ئەکادیمیایەکی دەریاییدا بووە و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و کۆگاکەشی تەقیوەتەوە، لە ئەنجامی ئەوەشدا فەرمانداری ئەکادیمیاکە ئەفسەر ئەحمەد ئەیوب و ئەفسەرێکی دیکە بەناوی سالم ئەبو سەلاح و کەسێکی دیکە کوژراون و پێنج سەرباز و پلەداری دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە دوای سەردانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ویفاق محەمەد حەداد بۆ ناو ئەکادیمیاکە کە تەنها ١١ کیلۆمەتر دوورە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ناوچەی جەنزور لە ڕۆژئاوای تەرابلوسی پایتەخت.
ی. ک