ئێوارەی ئەمڕۆ ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەناو باخی گشتی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین بە دانانی ستاندی کتێب کار وەک بەشێک لە چالاکیەکانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.
بەبۆنەی هاتنی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە باخی گشتی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، ژنان چالاکیەکیان ئەنجامدا، بە بڵاو کردنەوەی کتێب بەشداریان کرد لە چالاکیەکانی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەبرد.
لە چالاکیەکەدا چەندین کتێب و نامیلکە سەبارەت بە ژنان و ھۆشیاری دژی توندوتیژی و کتێبەکانی نوسەرانی ژن وە کتێبەکانی رێبەر ئۆجالان تیایدا نمایشکران.
ها-ع