تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ٣٠ یەمین ساڵیادی ڕاپەرینی گەلی باشووردا داوای ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی داگیرکەران دەکات لەسەر خاکی کوردستان و دووپاتیشیدەکاتەوە، ڕاپەرین ئەوەی سەلماند کورد سەر بۆ ستەم وداگیرکاری دانانەوێنێت.
لە پەیامێکدا تەڤگەری ئازادیی دەڵێت، راپەرین وەڵامێک بوو بۆهەموو داگیرکەران و ناحەزانی کورد و ئەوەی سەلماندەوە کورد سەر بۆ ستەم و داگیرکاری دانانەوێنێت، بەڵام هەرزوو رێبەرایەتی راپەرین لەدەستی گەل دەرخراو کەوتە دەست ئەو حیزب و گروپ و کەسانەی مێژوویەکی رەشیان هەبوو لە شەڕ و یەکتر کوشتن.
لە پەیامێکدا تەڤگەری ئازادیی دەڵێت، سەرکەوتنی راپەرین سەرەتای قۆناغێکی نوێی هێنایە کایەوە لە تێکۆشانی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد، بۆ یەکەمجار بوو دوای هەرەس و شۆرشەکان گەل خۆی هەستێتەوە.
دەشڵێت، دەسەڵاتدارانی دوای ڕاپەڕین، لەبەر هەڵپەیان بۆ دەسەڵات کەوتنە ململانیی یەکتری و ڕاکێشانی هێزی داگیرکەران بۆسەرخاکی کوردستان، هەروەها خەڵکی تینوی ئازادی و دیموکراسییان بەرەو بێهیوایی زیاتر برد و هیچ متمانەو باوەڕییەکیان لەنێوان خۆیان و گەلدا نەهێشتەوە.
دەڵێت، تا دەگاتە ڕۆژی ئەمڕۆ، باشوری کوردستان نەبووەتە خاوەن دامەزراوەیەکی نیشتیمانی کە جێی باوەڕی گەل بێت، هەروەها بەردەوامی نارەزایەتیەکانیش، مانای زیندوومانەوە و رووحیەتی یەکگرتووانەی راپەینە، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە کە گەل لە باشوری کوردستان توانای ئەوەی هەیە رووبەرووی کیشەو قەیرانەکان ببێتەوە و سەرکەوتنیش مسۆگەربکات.
لە کۆتاییشدا داوا لە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ئازادیخوازان دەکات بە روحیەتی راپەرینێکی سەردەمی و نەتەوەیی و دیموکراتیانەوە رووبەرووی هەرەشەی داگیرکەران ببنەوە و خۆیان لە ئەنجومەنەکانی گەل و گروپ و دەستەکاندا رێکبخەن و پەرە بە تێکۆشانی دێموکراتیانە بدەن.
ی. ک