مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە ١٠٧ زیندانی دەوڵەتی تورک لە ٥٤ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، هەر بەو مەبەستەش چالاکییەکان لە مەخمور و یۆنان بەردەوامە.
لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و فشار و پێشلکاریی سەر زیندانیان، گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ٥٤ ڕۆژە بەردەوامە.
مەخموور
هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارەانی شەهید ڕۆستەم جودی لە موخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لە ڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چلاکیی مانگرتن لەخواردن دەستیپێکردووە و لە ٣٣ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.
یۆنان
هاوکات پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کەمپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست چالاکی مانگرتن لەخواردنیان دەست پێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کە ماوەی ١٦ ڕۆژە بەردەوام دەکات.
ب.ک