ناوەندی عێراقی بۆ دۆکیومێنتکردنی تاوانەکانی توندڕەوی و جینۆساید سەردانی شاری هەڵەبجەیان کرد و ڕایانگەیاند، تاوانەکان نابێت تەنها باس بکرێن بەڵکو دەبێت بەڵگە و دۆکۆمینتەکان کۆبکەینەوە.
دوای سەردانەکەیان بۆ شاری هەڵەبجە و سەردانکردنی مۆنۆمینتی کیمیابارانی هەڵەبجە ئامادەیی خۆیان دەربری بۆ ئەوەی بەڵگەکانی تاوانی کیمیاباران و جینۆساید لە عیراق کۆبکەنەوە و لە ئاستی جیهان دانپێدانانی بۆ بکریت.
عەباس قوڕەیشی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا باسی لەوە کرد، کار دەکەنین بۆ ئەوەی نەک تەنها تاوانەکانی بەعش بناسینن، بەڵکو کار دەکەن بۆ ئەوەی هاوبەشەکانی تاوانەکان و ئەوانەشی چەکیان پێداوە لێپرسینەوەیان لێبکریت.
ڕوونیکردەوە، ئەوان کار دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو تاوانانەی دژی کورد و عەرەب و ئێزدی و ئەوانی دیکەش کراون بە دۆکۆمینتی بکەن و کار بکەن بۆ ناساندنی لە ئاستی جیهاندا.
لە بارەی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی وتی، ئەوان کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە لەبارەی هەموو تاوانەکان کە دژی هاوڵاتیانی عێراق دەکرێت.
ها-غ