لە دوو چالاکی گەریلاکاندا، هەشت سەربازی سوپای تورک کوژران، هەپەگە دەڵێت:”هەردوو چالاکییەکە بۆ یادی فەرماندە عەگید گارزان و دوو فەرماندەکەی سوپای عێراو ئەنجام دراون کە شەهید ببوون”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە هاتووە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتانیندا، هێزەکانمان یەژاستار، دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خانتوور چالاکیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا گورزی گەورە لە پەناگاکانی دوژمن وەشێنرا و حەوت سەربازی دوژمن کوژران.
هەروەها هاتووە:”لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی چەلێی جولەمێرگ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی شکێرێ چالاکیان ئەنجامدا، گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمن دا و سەربازێکی تورک کوژرا“.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە، هەردوو چالاکییەکە بۆ یادی فەرماندە عەگید گارزان و دوو فەرماندەکەی سوپای عێراو ئەنجام دراون کە شەهید ببوون.
س.ح