وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لە هەرێم بەهۆی بەقاچاغ بردنیەوەیە، بەقاچاغ بردنەکە بۆ دەرەوەی سنوری عێراق نییە، بەڵکو بەشێکی وەک بەنزینی بازرگانی دەفرۆشرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.
ئیحسان عەبدولجەباربە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند “دروستبوونی قەیرانی سوتەمەنی لەبەشێک لە پارێزگاکاندا بەهۆی بەقاچاغبردنیەوەیەوەیە، بەقاچاغ بردنەکە بۆ دەرەوەی سنوری عێراق نییە، بەڵکو بەشێکی وەک بەنزینی بازرگانی دەفرۆشرێت لەلایەن کۆمپانیاکانەوە”.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک کۆمپانیای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان هەیە کە پشکیان لە وێستگەکانی سوتەمەنی زیاترە.
ئاماژەی بەوەشکردووە ” وەزارەتی نەوت نرخی یەک لیتر بەنزین بە 450 دینار و غاز بە 400 دینار بە هاوڵاتیان دەفرۆشێت لەکاتێکدا نرخی جیهانییەکەی 1500 دینارە، بەڵام ئێمە پشتگیری نرخەکە دەکەین”.
وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە، ” هیچ چارەسەرێک نییە جگە لەبەرزکردنەوەی نرخەکەی، بەڵام هیچ نیازێکمان نییە بۆ ئەو کارە، چونکە ناتوانین لەوە زیاتر فشار بخەینە سەر توێژە هەژارەکەی کۆمەڵگە”.
ها-غ