پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکاندا دەوامی فەرمی هەیە، بەڵام دەوامی زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان پشووی فەرمیان دەبێت.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆى پێشبینیەکانى کەشناسى و گۆڕانى کەش و هەوا و دابەزینى پلەى گەرمى، بڕیاردرا بەیانى ڕۆژى پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن (زانکۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حکومى و ئەهلیەکان) پشووى فەرمى دەبێت.
پاریزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لهبهر ئهوهى وەزارەتى دارایی لە پڕۆسەى دابەشکردنى موچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومیەکان پشوو نابێت و دەوامى فەرمییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەریەکە لە پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە و بەشیک لە حئدارە سەربەخۆکان دەوامیان ڕاگرتووە، بەڵام پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند کە دەوامی فەرمی دەبێت.
ها-غ