گەریلایەک کە لەبەرەی بەرخۆدانی گارەدا جێگای گرتووە، بە دیمەن شوێنی بۆردوومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک پیشاندەدات، کە ئەشکەوتی شوێنی ڕاگرتنی دیلەکانیان چۆن خاپوور کردووە، بەپێی ڤیدیۆکە کە پاشـاوەکانیان پیشان دەدات، بە مەبەستی مانەوە لە گارەدا هێرشیان کردووە.
لە ڤیدیۆکەدا ئاژانسی فوراتنیوز بڵاوی کردووەتەوە، ڕاستی دڕندەیی دەوڵەتی تورک و گەورەیی هێرشی سەر گارە زیاتر دەسەلمێنێت، کە چۆن سوپای داگیرکەری تورک سەربازانی دیلی دەست گەریلاکانی کوشتووە.
لە دیمەنەکەدا گەریلا هۆگر مەد لە شوێنی ڕاگرتنی دیلەکاندایە و بە ڕوونی پیشانی دەدات، کە ئەو ئەشکەوتەی سەربازە دیلەکانی تێدا بووە چۆن لەگەڵ خاکدا یەکسان کراوە و بەو شێوازە دیلەکانیان لە ئەشکەوتەکەدا کوشتووە.
چڕی بۆردوومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا لە ئاستێکدا بووە، کە دارستان و سرووشتی دەورووبەری کامپی ڕاگرتنی دیلەکانی بەتەواوەتی سووتاندووە.
بە پێی ئەو پاشماوانەی کە سەربازانی تورک لە شوێنی خۆیان بەجێیان هێشتووە و پێڕانەگەیشتوون لەگەڵ خۆیاندا بیبەنەوە، ئاشکرا دەبێت کە سوپای تورک بە ئامانجی مانەوە لە گارە ئەو هێرشەی پێکهێناوە، چونکە وەکوو دیارە لەگەڵ خۆیان گوێنی، پاچ و خاکەنازیان بردووە بۆ سەنگەر لێدان و مانەوە لە گارە، بەڵام بەرخۆدانی و گورزی قورسی گەریلاکان وایکرد، کە نەگەنە ئامانجی خۆیان، لە دوای زیانی زۆر بە ناچاری پاشەکشەیان پێکراوە.
سوپای داگیرکەری تورک لە پاش خۆیان بڕێک دەرمان، خۆراک و فیشەک و مەخزەنی چەکی M16 و ماسکی دژە کیمیاویان بە جێهێشتووە، کە ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە چەکی کیمیاویان لە دژی کامپی دیلەکان بەکار هێناوە، هەروەک کە هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندبوو.
س.ح