سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، فه‌ریق ڕوكن مافپه‌روه‌ر ته‌حسین مه‌ته‌ڕ عه‌بودى ناسراو بە “ئەبو مونتەزەر ئەلحوسێنی” بۆ پۆستى ئه‌میندارى ده‌سته‌كه ڕاسپارد کە یەکێکە لە پلەدارەکانی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران و هاوڕێ و متمانەپێکراوی فەرماندەی یرۆرکراوی ئێران قاسمی سولەیمانی.
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌ستنیشانكردنى عه‌بودى دواى ئه‌وه دێت کە ناوبراو به‌رپرسى ئۆپراسیۆنه‌كانى حه‌شدى بووە له شه‌ڕه‌كانى دژ بە تیرۆرستانى داعش.

ته‌حسین عه‌بد مه‌ته‌ڕ له دایكبووى ساڵى ١٩٦١و ده‌رچووى كۆلێژى سه‌ربازیی عێراقییه‌و هەڵگری بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى یاسایه له زانكۆى به‌غدا.
وه‌ك راوێژكارى ئه‌منى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ساڵى ٢٠٠٥ كاری كردووه و ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتیمانى بووه له‌وكاتەدا، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى بووه له خوولى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و بریكارى لیژنه‌ى لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رى بووه تا ساڵى ٢٠١٠.

ئەبو مونتەزەر ئەلحوسێنی “عەبودی” لە ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٩، به‌ڕێوەبه‌رى گشتى ئۆپراسیۆنه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بووە و له‌دواى ئه‌وه بووه‌تە ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ساڵى ٢٠٢٠دا.
عه‌بودى ده‌یان توێژینه‌وه‌ى هه‌یه له‌بواره‌كانى ئه‌منى و سه‌ربازى و به‌شدارى له چه‌ندین كۆنگره و سیمینار كردووه له‌ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ى عێراق.

کۆتایی ساڵی ڕابردوو بە فەرمانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، ئەبو مونتەزەر ئەلحوسێنی لەلایەن عەبدولمەهدییەوە کرایە بەرپرسی ئاسایشی ناوچەی سەوز لە ناوەڕاستی بەغدا کە ڕاستەوخۆ ئەرکی تایبەتی پاراستنی ناوچەی سەوز بوو، کە دواتر میدیاکانی ئەمریکا ئەو هەنگاوەیان وەک بەشێک لە پلانی ترساندنی دیپلۆماتکارە بیانییەکان لە عێراق لە قەڵەمدا کە لە ڕێگەیەوە دەتوانێت لیستی ناوی میوان و سەردانیکەران و زانیاری تەواو لەسەر کەسەکان بەدەست بخات.

ئەبو مونتەزەر ئەلحوسەینی کێیە؟
ناوی تەواوەتی ئەبو مونتەزەر ئەلحوسەینی، تەحسین عەبدولمەتار ئەلعەبودیەو ئەفسەری هێزی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران – قودس بووە ئۆپەراسیۆنە بیانییەکان و لە کامپی ڕەمەزان موبارەک کە یەکێکە لە ئۆردوگاکانی فەیلەقی قودس بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە عێراق کاری کردووە.
هەروەها ئەلعەبوودی یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری یەکێک بوو لە کەسە نزیک و باوڕپێکراوەکانی سولەیمانی و حەشدی شەعبی و لە سەردەمی شەڕی عێراق و ئێران‌دا لە ساڵی ١٩٨٠دا ئەفسەر بووە لە ڕیزەکانی سوپای عێراق و دواتر چووەتە ناو ڕیزەکانی سوپای بەدری ئێران و پاشان لە سوپای قودسی پاسداران درێژەی بە کاری سەربازی خۆی داوە لە بواری ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی دەرەوە.

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، ئەلعەبودی لەسەر تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و باندەکانی ڕفاندن لە ئەنبار و موسڵ و سەڵاحەدین تێوەگلاوە، لەوکاتەی بەرپرسیارێتی هەبوو لەناو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی.
پەیمانگای واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ٩ی کانونی یەکەم بڵاویکردەوە، ئەلحسێنی بەشداری لەو شانەی قەیرانەدا کردووە کە فەرمانی بە کوشتن و هێرش بۆ سەر تەلەفزیۆنەکان داوە لە میانی خۆپیشاندانەکانی مانگی ئۆکتۆبەر.
ی. ک