پیاوێک لە شەقڵاوە کوڕێکی خۆی دەکوژێت و زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن، کە کێشەکە بەهۆی دابەشکردنی میراتەوە بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان درەنگانێکی شەوی ڕابردوو پیاوێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی شەقڵاوە تەقە لە کوڕەکەی خۆی دەکات و دەیکوژێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، کوڕەکەی تەمەنی ٣٣ ساڵە بووە و لەگەڵ باوکی کێشەی دابەشکردنی میراتیان هەبووە، بەوهۆیەوە ناکۆکیی دروست بووە لە نێوانیاندا.
زانیارییەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، کە باوکی کوژراوەکە فەرماندەیەکی ناسراوی پەدەکەیە و پلەی لیوا-ی هەبووە، کوژراوەکەش ناوی “زریان”ـە و پلەی ڕائید-ی هەبووە.
تائێستا لایەنە فەرمییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.
ب.ل