– کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، گردبوونەوەیەک ساز دەکەن بە مەبەستی ناڕەزایەتیمان سەبارەت بە نەبوونی بانکێکی تایبەت، لە بەردەم بانکی هەڵەبجە کاتژمێر١٠:٠٠، بە ڤیدیۆ
– مامۆستایانی باخچەکانی هەولێر و نوێنەرانی سلێمانی و دهۆک لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر گردبوونەوە دەکەن، کاتژمێر ١٠:٣٠، بەڤیدیۆ
– ئەمڕۆ دەیەمین ساڵیادی(شەھید گەرمیان) دەکرێتەوە لە نێو یاریگای تاتانی لە چەمچەماڵ کاتژمێر ١٣:٠٠، بەڤیدیۆ
– لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی پەرلەمانتاران غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر کۆمەڵێک پرس سازدەکەن، کاتژمێر ١١:٠٠ بە ڤیدیۆ
-لەدرێژەی بەردەوامی نارەزایەتییەکان دژی سزادانی پێنج چالاکوان و رۆژنامەنووس لەدەڤەری بادینان، گردبونەوەیەکی نارەزایی لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی ئ-چالاکی ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر ١٤:٠٠، بە ڤیدیۆ
-مانگرتنی کەمپی شەهیدڕوستەم جوودی بۆ ئازادیڕێبەر ئۆجالان لە٧٠مینڕۆژیدا بەردەوامە.
-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ٩١مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات.
-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژیڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لەڕۆژی ٨٦مینیدا بەردەوامە.
-چالاکی مانگرتنی گیراوانی بادینان کە لە ١٧ی شوباتەوە دەستی پێکردووە ئەمڕۆ نۆ ڕۆژە بەردەوام دەکات
-چالاکی مانگرتنی هەرێم مەحمود و عەلی مەحەمەد ساڵح بۆ پشتیوانی لە گیراوانی بادینان کە لە گەرمیان دەستیان پێکردووە ئەمڕۆ لە پێنجەمین ڕۆژیدایە.
– کەم کەس هەیە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە کەلار ژیابێت و جەمال خەتات نەناسێت، ئەویش خۆشەویستی بۆ کارەکەی هەبووە و سی ساڵە بەردەوامیی بە کارەکانی دەدا، کە سرووشت و جوانییەکان لە تابلۆدا دەنەخشێنێت، نیگەرانیشە لەوەی هونەری وڵاتان هونەری کوردستانیان داگیرکردووە.
– ڕێكنەكەوتنی هەولێر و بەغدا گرفتی سەرەكی بەردەم پەسندكردنی یاسای بودجەی عێراقە، تائێستا چەندین كۆبوونەوە لە نێوانیاندا كراوە و ڕێکنەکەوتوون، پسپۆرێکی یاسای دەستووری دەڵێت: ئەگەر ڕێككەوتنی سیاسی پێش وەختەی لەسەر نەكرێت، ئەوە پەسندكردنی یاسای بودجە بە زیانی كورد تەواو دەبێت.
– بەلوچەکان یەکێک لەو نەتەوانەی ناو جوگرافیای ئێرانن کە وەک کوردەکان لە نێوان چەند وڵاتدا دابەشکراون و لە هەموو مافەکانیان بێبەشکراون، لە سەردەمی سەفەوی، قاجاڕ، پەهلەوی و کۆماری ئیسلامیشدا لە بەرامبەر ئەو زۆڵمانەی لێیان کراوە سەریانهەڵداوە.
-چالاکوانانی هەولێر سزادانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان بە بڕیاری حزبیی دەزانن، تۆمەتەکان ڕەتدەکەنەوە و بە دەسەڵات دەڵێن “ئێوە خۆتان سیخوڕی بۆ داگیرکەر دەکەن”، بە دادوەرەکانیش دەڵێن: ئەگەر ئازا و ئازادن مافی شەهیدان لە مستەشارەکان وەرگرنەوە، کە ئێستاش خاوەن دەسەڵاتن.