-لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەشتی مارس، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، سمینارێکی پزیشکی بۆ دکتۆر فەئیزە ڕێک دەخات لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە شاری کەرکوک کاتژمێر ١٥:٠٠، بە ڤیدیۆ
-لە زانکۆی کۆیە، لە هۆڵی سەرۆکاتی زانکۆ سیمیناری (رۆڵی بنەماڵەی بەدرخانییەكان لە مێژووی كورددا) بۆ سینەم بەدرخانڕێکدەخرێت، کاتژمێر ١٠:٠٠، بەڤیدیۆ
-ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان گوڵ دەبەخشرێتە ژنانی ڕەنجدەر، کاتژمێر ١٥:٠٠، بەڤیدیۆ
-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ٩٧مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات.
-چالاکی مانگرتنی کەمپی شەهیدڕوستەم جوودی بۆ ئازادیڕێبەر ئۆجالان لە٧٦مینڕۆژیدا بەردەوامە.
-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژیڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لەڕۆژی ٩٢مینیدا بەردەوامە.
-چالاکی مانگرتنی گیراوانی بادینان کە لە ١٧ی شوباتەوە دەستی پێکردووە ئەمڕۆ ١٥ ڕۆژە بەردەوام دەکات
-کوڕی شەهیدێکی ڕاپەڕین دەڵێت، باوکی و هەزارانی دیکە خوێنیان بۆ ئازادیی خاک و نان ڕشت، نەک “هەندێک پڕ بن و هەندێک قڕ بن، نەک چەتە و مافیا خەڵک بچەوسێننەوە”، چالاکوانێکیش وتی، دوای سی دەیە هێشتا درووشمەکانی ڕاپەڕێن بەدینەهاتوون.
-توێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە مەترسی گەورە ناودەبەن و دەشڵێن: دەوڵەتی تورک پەکەکەی کردووە بە بیانوو، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ بەدیهێنانی خەونە داگیرکارییەکانییەتی لە چوارچێوەی میساقی میللی-دا.
-پەروین عەزیز یەکێک لەو ٧٧ کەسایەتییەی، کە داوایان لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەمریکا کردووە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، دەڵێت، ئەو ستەمە بەرامبەر بە گەلی کورد دەبینن و ئەو وڵاتانەیان خستووەتە بەردەم بەرپرسیارێتیی، دەشڵێت: نامەکە گەیشتووە بە هەر سێ وڵاتەکە و دەیخەنە کاری دیپلۆماسیی خۆیانەوە.