– ئەمڕۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکوک، سیمینارێکی تایبەت بە خوێندنی کوردی بەبەشدار ٦٠٠ گەنج و بە ئامادەبوونی نوێنەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەغدا سازدەکرێت هەروەها هەمان کات چەند چالاکییەکی دیکە بەڕێوەدەچێت لەوانەش، یەکێک لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی کە دایک و باوکی نابیستن، شانۆیەکی تایبەت بە نابیستان پێشکەش دەکات، ڕێزلێنان لە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، کردنەوەی گەورەترین پەرتوکخانەی خێرخوازی.کاتژمێر ١٤:٠٠، بەڤیدیۆ
– لە چوارچێوەی خولی راھێنانی ئامادەکاری سەرکردەی دامەزاوەیی کە چوار رێکخراوی عێراقی لە سلێمانی سازیان کردووە رۆژی ھەینی ٤-١٢-٢٠٢٠ کۆمەڵەی مشکات« جمعیة المشكاة التراثية » نمانيشێکی جلوبەرگی کوردی و کەلتوری و کاری دەستی ساز دەکات بۆ ئاشناکردنی کلتوری کوردی بە میوانەکان، شوێن: ھۆڵی کەلتوری کارگەی جگەرە،کاتژمێر ١٦:٠٠.بەڤیدیۆ
-گەلی باشور بەردەوامە لە ئیدانەکردن و دەربڕینى ناڕەزایی دژ بە شەڕانگێزییەکانی پەدەکە لە بەرامبەر پەکەکە و ڕۆشنبیرانیشی گەرمیانیش دەڵێن، ئەو شەڕە تەنها نەیارانی کورد سودی لێ دەبینێت و دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناودەبات،بەڤیدیۆ
-ماوەی چەند ڕۆژێکە پارتی هێزێکی زۆری بۆ سنووری شارۆچکەکانی چۆمان و ڕەواندز، ڕەوانەکردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی جێگیرکردنیانە، پەدەکە لە سنووری شارەدێی قەسرێ و وەرتێ لە سەر گردە بەرزەکان و ناو سەنگەرە کۆنەکانی کاتی شەڕی ناوخۆ هێزەکانی مۆڵ دەکات.بەوێنە
-ئەمڕۆ گروپێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕژاک) لە ڕانیە سەردانی بنەماڵەی چالاکوان بڵێسە عومەر دەکەن کاتژمێر ١١:٠٠