-دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە وێرانکردنی ژینگەی کوردستان، دوای دزینی دار زەیتوونەکانی عەفرین، ماوەی چەند مانگێکە لە سنووری گوندەکانی زاخۆ دەستی بە بڕینەوە دارستانی سەرچیاکان کردووە، ژینگەپارێزانی سنووری گەرمیانیش، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە دەڵێن: ئەوەی تورکیا دژ بەژینگە دەیکات هیچی کەمتر نییە لەزیندە بەچاڵکردنی کورد، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن، داگیرکەران دوای شەهیدکردنی ڕۆڵەکانمان، دەستی داوەتە وێران کردنی ژینگە.
-لە شەش ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان دووچاری زۆرترین قەیران و ئاریشەی ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی هاتووە، ئامارەکان پێمان دەڵێن بێکاریی، داخستنی کارگەکان و هەژاریی لە هەڵکشاندایە، لە ئێستاشدا دینار بەهای خۆی لەدەستداوە بەرامبەر بە دۆلار، پسپۆڕێکی ئابورییش پێیوایە، بەرزبوونەوەی دۆلار هەڵاوسان دروست دەکات و قەیرانەکان دەگەیەنێتە بنبەست.
-یەکەمجار نییە چیرۆکی بردنی دەیان ملیۆن دۆلاری خەڵک لە کوردستان بەناوی جۆراو جۆر و پرۆژەی جۆراو جۆرەوە لە چاوترسوکانێکدا دەبرێت و جار نا بۆ جارێکیش نە خەڵک و نە حکومەت لێی بەئاگا نایەنەوە.